AP ١٤٠١ سەرماوەز ١ ١٢:٠٢

سەرەڕای هێرشی سەربازی؛

گوشاری هەمەلایەنەی تورکیا لەسەر کوردی سووریا

گوشاری هەمەلایەنەی تورکیا لەسەر کوردی سووریا

تورکیا وێڕای هەڕەشە بۆ درێژەی ئۆپراسیۆنی سەربازی ئاسمانی و بە ئەگەریشەوە زەوینی بۆ سەر کوردی سووریا، داوای لە سوید کردووە وێڕای ڕادەست کردنەوەی کوردەکان لە ئەو وڵاتە، بەتواوەتی پێوەندی خۆی لەگەڵ ڕێکخراوە کوردییەکانی سووریا بپچڕێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا، ئاسایشی نیوەچڵی ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی کوردەکانی شڵەژاند. ئەو هێرشانە زیاتر لە 30 کوژراو و ژمارەیەکی زیاتر برینداری لێکەوتەوە.

کاردانەوەی کوردەکانی سووریا بە ئەو هێرشانە بە هاویشتنی مووشەک بەرەو ناوچەی سنوورییەکانی تورکیا، هەڕەشەی ئەردۆغان بە ئۆپراسیۆنی زەوینی لێکەوتەوە.

تورکیا هاوکات گوشاری لەسەر سوید کە لە وڵاتانی پاڵپشتی کوردەکانی سووریایە، بەرز کردووەتەوە. سوید لە ژێر گوشاری تورکیا گەمارۆی سەربازی لە دژی ئەو وڵاتەی هەڵوەشاندنەوە و گەڵاڵەی چڕ کردنەوەی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم کە لە سەر داوای تورکیا لە پەرلەمان پێشکەش کرابوو، پەسەند کردووە.

سەرەڕای ئەوە، ئەنقەرە لە هەوڵەکانی سوید لە بەرەوڕوو بوونەوەی کوردەکانی سووریا ڕازی نییە و داوای هەوڵی زیاتری لە دژی ئەوان کردووە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە بە گوێرەی لیدوانی بەرپرسانی سویدی ئەو وڵاتە پێوەندی خۆیی لەگەڵ ڕێکخراوە کوردییەکانی سووریا بچڕیوە.

News ID 44214

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha